سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه هه‌رێمی كوردستان به ناشه‌فاف ناو ده‌بات و ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌و بڕه‌ی بۆی دیاریكراوه له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه نه‌وتی هه‌رێم هه‌نارده ده‌كات و پێویسته له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه بدات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كی جیاواز قسه‌ی كرد و له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ووتی داوا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین له هه‌نارده كردنی نه‌وتدا شه‌فاف بێت، چونكه به‌ڵگه‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ستایه كه هه‌رێمی كوردستان له‌و بڕه‌ی بۆی دیاریكراوه نه‌وت زیاتر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه.
عه‌بادی وتیشی هه‌ندێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یان له عێراقدا بانگه‌شه بۆ داعش ده‌كه‌ن و پێویسته به‌كاره‌كانیاندا بچنه‌وه.