تاكو ئێستا قه‌یرانی دارایی به‌ڕێژه‌ی (40% – 50%) كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی و چالاكی كارگه پیشه‌سازیه‌كان هه‌بووه ، به‌م هۆیه‌شه‌وه تاكو ئێستا له‌كۆی زیاتر له 3500 كارگه‌ی پیشه‌سازی كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ن ، زیاتر له 1000 كارگه به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕیانه‌وه داخراوون.
ئاراس ره‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له‌وه‌زاره‌تی بازرانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم ، سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی هه‌رێم پێی راگه‌یاندین: تاكو ئێستا به‌ڕێژه‌ی (40% – 50%) قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی پیشه‌سازی و چالاكی كارگه پیشه‌سازیه‌كان له‌ڕووی بڕی به‌رهه‌م هێنان و ده‌ستی كار‌و توانای كاركردنی كارگه‌كانه‌وه هه‌بووه ، به‌مه‌ش تاراده‌یه‌كی باش بووه‌ته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كارگه ناوخۆییه‌كانه‌وه، له‌هه‌مان كاتیش به‌هۆی نه‌بوونی توانای كڕین و كه‌می خواستی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شمه‌ك و كاڵا كانه‌وه به‌تایبه‌تی كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازی و شمه‌كی جوانكاری و رازاندنه‌وه‌ی ناوماڵ ، وایكردووه كه‌به‌رهه‌می كارگه خۆماڵیه‌كان كه‌متر بێته‌وه.
وتیشی: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تاكو ئێستا له‌كۆی زیاتر له (3500) كارگه‌ی پیشه‌سازی كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ن ، زیاتر له (1000) كارگه به‌هۆی نه‌بوونی بازاڕیانه‌وه داخراوون ، كه له‌مانه‌ش رێژه‌ی 50% كارگه‌كانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و خانووبه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت و رێژه‌ی 50% كه‌ی تریش كارگه‌كانی پلاستیكی و جوانكاری و پاككه‌ره‌وه له‌خۆ ده‌گرن،
راشیگه‌یاند: ئێستا ئاسانكاریه‌كی زۆر بۆ دامه‌زراندنی كارگه ئه‌هلیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت وه‌ك هاندانێكی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری كه‌رتی پیشه‌سازیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌لی كار فه‌راهه‌م بكرێت و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌شانه‌وه به‌خۆیانه‌وه ببینن، بۆیه له‌كاتی ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم زۆربه‌ی مه‌رج و رێنماییه قورسه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌كانی ئه‌هلی لابردووه .
باسی له‌وه‌شكرد: به‌رده‌وام تیمه‌كانمان له‌كاردان بۆ سه‌ردانی كردنی كارگه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردن و پشكنینی به‌رهه‌می ئه‌و كارگانه له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی و كاتی به‌سه‌ر چوونی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه ، تاكوئێستاش توانیومانه لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون له‌گه‌ل به‌شێكی زۆر له‌و خاوه‌ن كارگانه بكه‌ین كه‌پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان نه‌بوون .
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌و بڕی به‌رهه‌م هێنانی كارگه‌كانی چیمه‌نتۆوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی هه‌رێم وتی : تاكوئێستا 5 كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چیمه‌نتۆ له‌هه‌ریچمی كوردستان هه‌ن كه‌ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌كارگه‌كانی (تاسلوجه – ماس – ده‌لتا – بازیان – گاسن) كه به‌هه‌موویانه‌وه توانای به‌رهه‌م هێنانی ساڵانه‌یان زیاتر له (12) ملیۆن تۆن چیمه‌نتۆیه ، كه له‌مه‌ش رێژه‌ی زیاتر له 70% ئه‌و به‌رهه‌مه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌راست و باشووری عیراق ده‌كرێت.
PUKmedia