له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانى بایه‌خى ئه‌مه‌ریكادا وه‌ك گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت، ئۆپێك به‌شێك له‌پێگه‌ى خۆى له‌بازاڕه‌كانى جیهاندا له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌پێى نوێترین تۆژینه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى شیل، له‌ئێستادا خاوه‌نى یه‌ده‌گێكى نه‌وتیى گه‌وره‌تره له‌یه‌ده‌گى نه‌وتیى روسیا‌و سعودیه.
به‌پێى راپۆرتى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه، ئۆپێك له‌ئێستادا به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى خۆى بۆ 30 ملیۆن به‌رمیل كه‌مكردوه‌ته‌وه. له‌به‌رامبه‌ردا، ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى رۆژانه‌ى نه‌وتى به‌رزده‌كاته‌وه بۆ 1 ملیۆن‌و 700 هه‌زار به‌رمیل، كه له‌ده‌یه‌ى 1970ه‌وه روداوێكى بێوێنه‌یه له‌و ولاته‌دا.
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكا له‌ئێستادا به‌هۆى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى “شیل”ه‌وه، خاوه‌نى گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ى یه‌ده‌گى نه‌وتى جیهانه.
یه‌ده‌گى نه‌وتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان 263 ملیار به‌رمیله، روسیا 254 ملیار به‌رمیل‌و سعودیه 212 ملیار به‌رمیله. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌پێى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه یه‌ده‌گى نه‌وتى جیهان نزیكه‌ى 2 تریلیۆن‌و 92 میلیار به‌رمیله، كه ساڵانه 30 ملیار به‌رمیلى به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، سه‌نته‌رى “ریستارد ئه‌نێرژى” نه‌رویج، پێشبینى كردوه كه له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا نه‌ك ئیتر ئه‌مه‌ریكا پێویستى به‌هاورده كردنى نه‌وت‌و غاز نابێت، به‌ڵكو به‌هۆى كه‌وتنه‌پێش روسیا‌و وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه له‌یه‌ده‌گى نه‌وتدا، ده‌بێته گه‌وزره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وتى جیهان‌و به‌شێكیشى لێ هه‌نارده ده‌كات بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه وڵاتانى فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا تواناى ده‌رهێنانى نه‌وتیان به‌شێوازى “فركینگیك” به‌و شێوه‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رد به‌رهه‌میده‌هێنێت له‌ئاستێكى به‌رزدا هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت مۆڵه‌تى یاسایی به‌هیچ به‌كۆمپانیایه‌ك نه‌داوه به‌هۆى مه‌ترسى دروستكردنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاوى خواردنه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵى 2015 به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاوى شیل به‌شێوازى ناسراو به”فركینگ”، كه له‌ڕێگه‌ى گوشارى ئاو‌و پێكهاته‌یه‌كى كیمیایى له‌ژێرزه‌وییدا به‌رهه‌مده‌هات، له‌ساڵى 2012ه‌وه رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل بووه، تا 2014 به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاوه‌وه قازانجى ده‌كرد، به‌ڵام كه نرخى نه‌وت دابه‌زى، به‌هۆى زۆریى بڕى تێچونیه‌وه رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رز نه‌كرایه‌وه.
به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى شیل له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، كاریگه‌ریى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت “ئۆپێك” هه‌بوه، شاره‌زایانى ئابوریى پێیانوایه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌مجۆره به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى شیل به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له‌داهاتودا له‌گه‌وره‌ترین هاورده‌كارى وزه‌ى جیهانه‌وه ده‌بێته هه‌نارده‌كار‌و ئۆپێك بایه‌خى به‌ته‌واوى نامێنێت له‌دیاریكردنى نرخى نه‌وتدا.
ئا: ڕێ – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی