ئاژانسەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردوە: كۆمپانیای ئەپڵ دانسوتانەكانی لەگەڵ حكومەتی ئەمریكا دەستپێكردوە بۆ ئەوەی لەمانگی نیسانی ساڵی 2017دا مۆبایلی ئایفۆنی نوێ لە وڵاتی هندستان بەرهەم بهێنێت، بەو پێیەی ئەو وڵاتە خێراترین بازاڕی گەشەكردنی مۆبایلی زیرەكی لەسەر ئاستی جیهان لە خۆگرتووە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی لەگەڵ كۆمپانیای (ویسترۆن)ی تایوانی بەنیازە لە شاری (بینگالۆرۆ) لە هندستان كارگەیەك بۆ بەرهەمهێنانی ئایفۆن دروست بكات.
دووپاتیشكردۆتەوە: ئەپڵ هەموو ئامادەكاریەكی بۆ ئەو گواستنەوەیە كردوەو ئەو شارەشی بۆیە هەڵبژاردووە، چونكە بەگەورەترین ناوچەی پیشەسازی لە كیشوەری ئاسیا ئەژماردەكرێت.