نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میسر سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردوو پەیامی کاری هاوبەشی بازرگانی نێوان سلێمانی و مسری گەیاندە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
یاسین ڕەحیم جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ مەلا یاسین ڕەوف نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ووڵاتی میسر باسی لەپەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکانی هەردولاکرا.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند لەکۆبونەوەکەماندا نوێنەری هەرێم لە میسر پێی ڕاگەیاندوین کە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە پێیان خۆشە بێنە سلێمانی پەیوەندیان لەگەڵ ژورە بازرگانیەکان و وەبەرهێنەران و خاوەن کاراندا هەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە بە هەمو شێوەیەک پشتیوان دەبین بۆ دروستکردنی ئەو پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەی کەدەیانەوێت دروستی بکەن.
ووڵاتی میسر داوادەکەن کە لەمساڵدا بتوانن پێشانگایەکی تایبەت بەوڵاتەکەیان بکەنەوە بۆئەوە زیاتر بەرهەم و تواناکانی وڵاتی مسر بە هاوڵاتیان ئاشنابکەن وە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەمو پشتیوانیەکی دەربڕی بۆ کردنەوەی پێشانگاکە.
لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکرا کە پەیوەندیەکان بەرز بکرێتەوە بۆ ئاستی سەردانکردنی شاندی بازرگانی و نێوان هەردولا بۆئەوەی بەخێرای کاری هەردولا بەهێزبکرێت.