بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردوە: لە ساڵی 2016 بڕی 33 ملیارو 523 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاریان فرۆشتووەو بەراورد بەساڵی پێشتر 10 ملیار دۆلار كەمیكردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەكەی بانكی ناوەندی عیراق، لەساڵی 2015دا بڕی 44 ملیارو 147 ملیۆن و 223 هەزار دۆلاریان فرۆشتووەو بەراورد بەساڵی 2016 ئاستی فرۆشتنیان 10 ملیار دۆلار كەمیكردوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بەهای فرۆشتنی دۆلار كە حەواڵەی بانكەكانی دەرەوەكراوە 3 هەزار دینار زیادیكردوەو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 119 هەزار دینار بووە.
لەو چوارچێوەیەشدا عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاندوە: بانكەكەیان رێنمایی نوێی بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی داناوە، بەتایبەت لەو كاتەی كە ئەو دراوە حەواڵەی دەرەوەی وڵات دەكرێت.