لە سلێمانی 900 كۆگای بازرگانی دروست دەكرێن


لە سلێمانی 900 كۆگای بازرگانی دروست دەكرێن و سێ هەزار بازرگانيش فۆرمیان پڕكردووەتەوە.

سیروان محەممەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە (رووداو)ی راگەیاند، لەڕێگەی عەربەت وەكو قۆناغی یەكەم لەسەر رووبەری 600 دۆنم زەوی، 900 كۆگا دروست دەكەن.

وەك سیروان محەممەد باسی كرد، بۆ ئەو مەبەستە نزیكەی 3000 بازرگان فۆرمیان پڕكردووەتەوە و لە مانگی داهاتوودا ناوی 900 كەسیان ئاشكرا دەكەن.

وتیشی “ئەو شوێنە وەكو بازاڕێكی لێدێت كۆمپانیا گەورەكان كاڵاكانیانی تێدا دادەنێن و دەفرۆشرێ، دروستكردنی كۆگاكانی قۆناغی یەكەمیش رەنگە سێ ساڵ بخایەنێ”. 

بە گوتەی ناوبراو، ئەگەر حكومەت هاوكارییان بكات، دواتر دەست بە دروستكردنی كۆگاكانی دوو قۆناغەكەی دیكەش دەكەن.