بەڕێوبەری ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری ئاشكرای دەكات، ئاردی مانگەكانی 11 و 12ی 2016 دابەش ناكرێت، بەغداش پێشنیاری كردووە بەرامبەر پێدانی هەر فەردە ئاردێك بڕی دوو هەزار و 250 دینار وەربگرێت.
(نەسرین محەمەد) بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری رایگەیاند: لەئێستادا دەستكراوە بەدابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 10و هەركات كۆتایی هات، ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی یەكی ساڵی 2017 دەكرێت.
بەڕێوەبەری ئاشەكانی هەرێم بۆ كاروباری هونەری ئاماژەی بەوەشكرد، بەغدا پێشنیازیكردوە لەبەرامبەر پێدانی هەر فەردە ئاردێك بە هاوڵاتیان، بڕی 2 هەزارو 250 دینار وەربگیرێت، لەكاتێكدا پێشتر بەبێ بەرامبەر دەدرا بە هاوڵاتیان، ئەو بڕە پارەیەش بۆ خەرجی ئاشەكان و كرێی گواستنەوە تەرخان دەكرێتو بڕی 250 دیناریشی دەدرێتە بریكارەكانی دابەشكردنی ئارد.