بودجەی ساڵی 2013 ی هەرێم زیاتر لە 15 ترلیۆن دینارە و ئەم هەفتەیەش دەگاتە پەرلەمان

دلێر مەحمود بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:” پێشبینی دەكەم لەم هەفتەیەدا بودجەی ساڵی 2013 ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت و هیوادارم لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان دانیشتنی چڕی لەسەر بكەن و دوای نوسینی رَاپۆرتی خۆیان بۆ لیژنەی دارایی، 
لیژنەكە ڕاپۆرتی گشتی خۆی لەسەر دەنوسێت و ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستانی دەكات بۆ ئەوەی لە دانیشتنی خۆیدا تاوتوێی بكات و دەنگی لەسەر بدات”.
ئەو پەلەمانتارە لە لێدوانێكیدا بۆ “كوردیو”باسی لەوەشكردوە:” پێویستە سەرۆكایەتی پەرلەمان لە دانیشتنی نائاسایدا بودجەكە بخاتە دەنگ دانەوە و دەبێت دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران ڕازی بن لەسەر درێژەدان بە دەوامی خۆیان دوای مانگی یەك ئەگەر بێتو پەسەندكردنی بودجەكە دواكەوت”.
وتیشی بودجەی ساڵی 2013ی هەرێمی كوردستان بریتیە لە  15 ترلیۆن و 257 ملیار دینارە.