لەمساڵدا زیاتر لە سەد و هەشتا هەزار كۆچبەر لە رێی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا


  وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە: ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لەسەرەتای ساڵی 2016ەوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا بەراورد بە ساڵی 2015 رێژەكە پێنج ئەوەندە زیادیكردووە و ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركردووە كە 181 هەزار كۆچبەربووە لە رێی دەریاوە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا.

لای خۆیەوە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی ئیتاڵیا رایگەیاندووە: بەو ئامارەی لەمساڵدا بڵاوكراوەتەوە لەگەڵ ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی لە سێ‌ ساڵی رابردوودا گەیشتونەتە ئیتاڵیا نزیكەی 500 هەزار كۆچبەربووە.

سەبارەت بە ئاماری قوربانیانی كۆچبەرانیش رێكخراوی كۆچی نێوەدەوڵەتی رایگەیاندوە: لەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر لە كۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست بە ئامانجی گەیشتن بە ئیتاڵیا و وڵاتانی تری ئەوروپا خنكاون كە ژمارەیان گەیشتۆتە نزیكەی 5 هەزار كۆچبەر و بەراورد بە ساڵی 2015 بە ئامارێكی مەترسیدار هەژماركرا.