بەڕێوبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری هەرێم هاوكاری پێشكەش بەكۆمەڵەی كورتەباڵاكان دەكات.
لاهور شێخ جەنگی بەڕێوبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری هەرێم رایگەیاند مانگانە لە مووچەی خۆیان هاوكاری كۆمەڵە و رێكخراوە تایبەتەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەكەن ئەمەش دوای سەردانی لاهور شێخ جەنگی بوو بۆ كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان لەسلێمانی كەماوەی دوو ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەناڵێنن بەدەست بێ مووچەی و دواكەوتنی.
هاوكات عومەر جەبار سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكان سوپاسی هەوڵی خزمەتكردنی لاهور شێخ جەنگی كرد كە لەم قەیرانەدا هاوكار و پشتیوانیان بووە.