بۆرسەی عیراق ئەمساڵ مامەڵەی بە یەك ترلیۆن پشكەوە كردووە


بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق لەماوەی ئەمساڵدا مامەڵەی بە یەك ترلیۆن پشكەوە كردوە‌و بەهای مامەڵەكانیش گەیشتوەتە 522 ملیار دینار.

تەها ئەحمەد عەبدولسەلام بەڕێوەبەری جێبەجێكاری بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عیراق رایگەیاندووە: بۆرسەی عیراق رۆژی دوو شەممە دوایین دانیشتنی خۆی ئەنجامداوە‌و لەماوەی ئەمساڵیشدا 234 رۆژ بۆرسەكە كراوە بووە‌و مامەڵەی تێدا كراوە.

وتیشی: لەماوەی ئەمساڵدا یەك ترلیۆن پشك، لە پشكی كۆمپانیا پشكداریەكانی عیراق مامەڵەی كڕین‌و فرۆشتنیان پێوەكراوە، كە ئەوەش بەراورد بەساڵی 2015 بەڕێژەی لەسەدا 67 زیادیكردوە، هەروەها بەهای مامەڵەكانیش گەیشتوەتە 522 ملیار دینارە، كە ئەوەش لەچاو ساڵی رابردوودا لەسەدا 5 زیادیكردوە.

بۆرسەی عیراق لەساڵی 2009وە بەشێوەی ئەلكترۆنی مامەڵەكانی ڕایی دەكات‌و بەنیازیشە لەچارەكی یەكەمی ساڵی 2017دا، لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەرگای كڕین‌و فرۆشتن بۆ وەبەرهێنەران بكاتەوە.