تا
ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە بارودۆخی سوریادا نەهاتۆتە ئاراوەو نەتەوە یەكگرتووەكانیش
نامەیەكی ئاراستەی سەرك كۆماری سوریا دەكات، ئەمڕۆش بەگولەی هێزە ئەمنیەكان چەند كەسێكی
دیكە بوونە قوربانی.
سایتی
“سكای نیوزی عەرەبیە” رۆژی پێنچ شەممە 25-10 بڵاویكردەوە: لیژنەی لێكۆڵینەوەی
سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر بارودۆخی سوریا لە نامەیەكدا بۆ بەرپرسانی دیمەشق
داوای لە بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا كردووە رێگەیان پێ بدات بێنە وڵاتەكەی و پێشوازیان
لێ بكات، بێ ئەوەی باس لە وەڵامی سەرۆكی سوریا بكرێت بۆ ئەو نامەیە.
بەپێی
سەرچاوە ئاگادارەكان ئەمرۆ لەناوچە جیاوازەكانی سوریا 12 كەس بە گوللەی هێزەكانی ئەسەد
كوژران و تائێستاش بەپرسانی ئەو وڵاتە پابەندبوونی خۆیان بە ئاگربەستی تایبەت بە جەژنی
قوربان رانەگەیاندووە كە پێشتر ئەخزەر ئیبراهیمی نێردراوی تایبەتی وڵاتانی عەرەبی و
نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سوریا رایگەیاندبوو.