گالاکسی ئێس ٨: به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی قه‌ره‌بووی زیانه‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی گالاكسی نۆت 7 دەکاتەوە


له‌گه‌ل هاتنی ساڵی نوێدا نزیكده‌بینه‌وه‌ له‌ ده‌رچوونی نوێترین مۆبایلی كۆمپانیای سامسۆنگ، بۆیه‌ هه‌واڵ و ده‌نگۆكان له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌و ئاشكراكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بووه‌ته‌ هه‌واڵی میدیا جیهانییه‌كان، چونكه‌ نوێترین تایبه‌تمه‌ندی له‌خۆده‌گرێت.

سامسۆنگ به‌نیازه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی به‌ ناوی گالاكسی ئێس8 رابگه‌یه‌نێت كه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی بۆ زیاد ده‌كرێت تائێستا له‌هیچ مۆبایلێكی زیره‌كدا بوونی نه‌بووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ری Sammobile له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای كردووه‌، كه‌ مۆبایلی داهاتووی گالاكسی ئێس 8 نوێترین تایبه‌تمه‌ندی بلوتوزی 5.0ی بۆ داده‌نرێت كه‌ نوێترین نه‌وه‌ی بلوتوزه‌و خێرایی گه‌یاندنه‌كه‌ی چوار هێنده‌ی نه‌وه‌ی ئێستایه‌.

جێی باسه‌، ماڵپه‌ره‌ نزیكه‌كان له‌ سامسۆنگ رایده‌گه‌ینن كه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ چه‌ند مانگێكی كه‌می داهاتوودا مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی له‌وه‌یه‌ قه‌ره‌بووی زیانه‌ ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی گالاكسی نۆت 7 بكاته‌وه‌.