بانكی ناوەندی ئێران رێگا دەدات بەنرخی بازاڕ ئاڵوگۆڕ بەدراوی بیانیەوە بكرێت


 بانكی ناوەندی ئێران بەمەبەستی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی بۆ یەكخستنی نرخی دراوەكان، رێگا بە چەند بانكێكی ناوخۆی دەدات بەگوێرەی نرخی بازاڕی ئازاد ئاڵوگۆڕ بەدراوی بیانیەوە بكەن.

بانكی ناوەندی ئێران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە پێناو بوژانەوەی ئابووری و دروستكردنی ركابەری لەنێوان كۆمپانیاكانی حكومەت و  كەرتی تایبەتدا و هەوڵی تەواو دەدات بۆ ئەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی یەكبخات و ئەو كەلێنەش لە نێون نرخی فرۆشتنی بانكەكەیان و بازاڕدا هەیە كەمی بكاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش مۆڵەتی داوەتە چەند بانكێك بەگوێرەی نرخی بازاڕی ئازاد ئاڵوڕی دۆلار ئەنجام بدەن.

حكومەتی ئێران لە ئێستادا كار بەدوو سیستمی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی دەكات یەكێكیان نرخی بازاڕی ئازادە و ئەویتریشیان ئەو نرخەیە كە بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە دایدەنێت‌و لە زۆربەی مامەڵەداراییە رەسمیەكاند كاری پێدەكرێت.