باڵیۆزی ئێران لەبەغدا دوادەكات، لە پێناو ئاسانكاریی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان، ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێراندا نەمێنێت.
(حەسەن دانایی فەڕ) باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی تەسنیم-ی ڕایگەیاندوە، كە ئێمە داواكاری خۆمان بۆ نەهێشتنی ڤیزا پێشكەش بە حكومەتی عێراق كردووەو لەئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامین.
وتیشی، سەبارەت بە بیرۆكەی لابردنی كۆتو بەندی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هەردوو وڵات بەرپرسانی عێراق كراوەن و بەلابردنی ڤیزاش ژمارەی گەشتیاران لەنێوان هەردوو لادا زیاتر دەبێت.
پێشنیاری لابردنی فیزا لە كاتێكدایە، ساڵانە بەملیۆنان زیارەتكاری ئێرانی و عێراقی سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی هەردوولا دەكەن.