له‌مانگی رابردوو ژماره‌ی بێكاران له فه‌ره‌نسا گه‌یشتوه‌ته سێ ملیۆن كه‌س ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی بێكاریه له فه‌ره‌نسا له‌ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو .
له‌مباره‌یه‌وه به‌یانامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كاری فه‌ره‌نسا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌وا له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو واته مانگی رابردوو ژماره‌ی بێكاران رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كردوه، به‌جۆرێك گه‌یشتۆته سێ ملیۆن كه‌س . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه له هه‌مان مانگدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای كاردا گه‌راون زیاتر له چل و پێنج هه‌زار كه‌س بووه . جێی ئاماژه‌یه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی بووژانه‌وه‌ی ئابووری وڵاته‌كه‌ی و پاڵپشتكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی چه‌ندین رێوشوینی ئابووری گرته‌به‌ر له‌وانه‌ش هه‌ڵگرتنی باج له‌سه‌ر كۆمپانیاكان.