لەسەرەتای ئەمساڵەوە 51% پیشەسازی دەستی ئێران هەناردەی عیراق‌و هەرێمی کوردستان كراوە


 دەزگای پیشەسازی دەستی ئێران ئاشكرایكردوە، عیراق گرنگترین بازاڕی ناوچەكەیەو لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە زیاتر لەنیوەی بەرهەمی پیشەسازی دەستی ئێران بۆ ئەو وڵاتە رۆشتووە.

(پویا مەحمودیان) بەرێوەبەری گشتی دەزگای پیشەسازی دەستی ئێران رایگەیاندوە، لەسەرەتای ساڵی 2016ەوە  نزیكەی لەسەدا 54ی بەرهەمە دەستەیەكانیان روانەی عیراق كراوەو بەنیازن لە دوای كۆتایی هاتنی جەنگی داعشەوە بازاڕەكانیان لە وڵاتە زیاتر گەشەپێبدەن.

رونیشیكردۆتەوە، باشتركردنی دۆخی ئاساشی عیراق یارمەتی دەردەبێت بۆ ئەوەی ئامادەبوونی زیاترمان لە بازاڕەكانی ئەو ولاتە هەبێت، وتیشی، هەوڵدەدەن لەرێگەی ماڵپەڕەكانی ئینتەرنێتەوە رۆشنبیری پیشەسازی دەستی ئێرانی لە عیراق بڵاوبكەنەوەو بازاڕێكی تایبەتی بۆ دروست بكەن