عیراق: 150 ملیۆن دۆلاری پرۆگرمی نەوت بەرامبەر خۆراك وەردەگرێتەوە


 وەزارەتی دادی عیراق ئاشكرایدەكات، سەرجەم دۆسیەی سكاڵاكانی پرۆگرامی نەوت بەرامبەر بەخۆراكیان یەكلاكردۆتەوەو توانیویانە لەو رێگەیەشەوە 150 ملیۆن دۆلار بۆ عیراق وەرگرنەوە.

وەزارەتی دادی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی هاوبەشی لە وەزارەتی دادو دەرەوە بۆ دانوستان لەسەر دۆسیەی سكاڵاكانی پرۆگرامی نەوت بەرامبەر بەخۆراك پێكهێنا، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا توانیویانە سەرجەم سكاڵاكان لەبەرژەوەندی عیراق یەكلابكەنەوە.
 
بەگوێرەی بەیاننامەكە، لە ماوەی رابردوودا نزیكەی 20 دۆسیەیان لەبەرژەوەندی عیراق بردۆتەوەو بەو هۆیەشەوە توانیویانە بڕی 150 ملیۆن دۆلار وەرگرنەوە.