سلێمانی: لەبەرامبەر دانانی جۆزە ٢٠ ئامپێریەکە ١٩ هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت


به‌رێوه‌به‌رابه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌، به‌ پرۆژه‌یه‌ك كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ بۆ هه‌ر ماڵێك ده‌كاته‌وه‌ به‌ 20 ئامپێر و رۆژانه‌ش له‌ نێوان 12 بۆ 14 كاتژمێر كاره‌بای‌ نیشتیمانی‌ هه‌یه‌.

 تێچووی‌ دانانی‌ جۆزه‌ 20 ئامپێریه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ 19  هه‌زار دیناره‌ و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ و سوته‌مه‌نی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌ره‌رای‌ چه‌ندین ره‌خنه‌ ده‌ڵێت 50 هه‌زار به‌كارهێنه‌ری‌ كاره‌با له‌ سلێمانی‌ به‌شیوه‌ی زیاده‌رۆیی بوونی‌ هه‌یه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ پێوه‌ریكی‌ كاره‌بایان نیه‌.

لە پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە و ئیدارەی گەرمیان نیزیکەی ٥٣٠ هەزار بەکارهێنەری کارەبا هەیە و بریارە  دابەش بکرێت بۆ ٩ بەش و هەربەشێکیش بەتەندەر بدرێت بەکۆمپانیایەک، کەئەم پرۆژەیە ئیدارەی گەرمیان ناگرێتەوە.

دۆخی کارەبای سلێمانی  بەجۆریک خراپە کە لەسەدا سی ٣٠% هاوڵاتیان لە ٤٨ کاتژمێردا کەمتر لە ٥ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانیان هەیە بەهۆی سوتانی محاویکەو سەرە محاویلەوە زۆرترین کارەبای نیشتمانی لە رۆژدا لە ٧ کاتژمێر تێناپەریت.