لیژنەی لێكۆڵینەوە لەو برنجە هندییەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بۆ دابەشكردنی لە بەشەخۆراكی مانگانەدا هاوردەكراوە دەریخستووە، ئەو برنجە بەرهەمی (6) ساڵ پێش ئێستایەو پاش ئەوەی كەڵكی خواردنی نەماوە، فرۆشتوویانەتە عێراق.
لە نوێترین ئەنجامی لێكۆینەوەكاندا لەسەر ئەو برنجە هیندییەی كە لەچەند مانگێك لەمەوبەردا بۆ عیراق هاوردە كراو/ دەركەوتووە ئەو برنجە خۆراكی سوپای هندستان بووە و ساڵی 2011 بەرهەمهێنراوە،بەڵام دوای ئەوەی ماوەكەی بەسەرچووەو كەڵكی خواردنی نەماوە بە عێراق فرۆشراوە.
هەرچەندە سەرەتاش لەپاش گەیشتنی ئەو برنجە بە عیراق بەشێوەیەكی ئاشكرا مێرووی تێدا بەدی كراوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی بازرگانیەوە ئەوەخرابووەروو/ كە ئەو برنجە بۆ خواردن شیاوە و هیچ كیشەیەكی.