كوردستان: لەساڵی ٢٠١٦دا تەنها ١٣ پرۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام دراوە


 دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ئاشكرایكردوە: لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا 765 پرۆژەی جیاوازی ئابووری بەسەرمایەی 22 ملیارو 420 ملیۆن دۆلار لە هەرێم مۆڵەتی پێدراوە.

بەگوێرەی راپۆتێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، كۆی گشتی قەبارەی سەرمایەیی ئەژماركراوە بۆ پڕۆژە مۆڵەت پێدراوەكان لە ماوەی ساڵانی 2006 تا 2016 لەهەرێم بریتی بووە لە 22 ملیارو 420 ملیۆن دۆلارو ژمارەی پرۆژەكانیش 765 پرۆژە بووە كە لەسێكتەرە جیاوازەكانی ئابووریدا ئەنجامدراون.

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: ساڵی 2013 زۆرترین سەرمایەی ئەژماركراوی تێدا تۆماركراوە، كە بریتیی بووە لە 127 پڕۆژە بە سەرمایەی 12 ملیارو 440 ملیۆن دۆلار، بەڵام لەساڵی 2014 ئەو ژمارەیە بۆ 86 پرۆژە بە سەرمایەی 4 ملیارو 379 ملیۆن دۆلار كەمیكردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە لەساڵی 2015دا رێژەكە زیاتر رووی لە پاشەكشەكردوە و 35 پرۆژە بەبەهای 4 ملیارو 356 ملیۆن دۆلار ئەنجامدراوەو  هاوكات لە ساڵی 2016شدا ژمارەی پرۆژەكان بۆ 13 پرۆژ  بەسەرمایەی ملیارێك و 222 ملیۆن دۆلار كەمیكردوە.