ئێران: نزیكەی 10% گەنمی ئێران لەپارێزگای سنە بەرهەمدێت


 سەرۆكی ڕێكخراوی بەرنامە و بوودجەی پارێزگای سنە رایگەیاند: پارێزگاكەیان لەسەدا 8 تا 10ی بەرهەمی گەنمی وڵات پێكدەهێنیت و بۆ ئەمساڵیش بودجەی كەرتی كشتوكاڵی شارەكەیان دوو هێندەی ساڵی رابردوو زیاترە.

بەهرام نەسروڵاهی زادە سەرۆكی ڕێكخراوی بەرنامە و بوودجەی پارێزگای سنە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیا هەروەزییەكانی گوندەكانی شاری سنە ئاماژەی بەوەكردوە، كەرتی كشتوكاڵی كۆڵەكەی ئابووری پارێزگاكەیانەو نزیكەی لە سەدا ٣٠ ی بەرهەمی ناوخۆیی شارەكەشیان تایبەتە بە كەرتی كشتوكاڵ.

وتیشی: پارێزگای سنە لەسەدا ٨ تا ١٠ ی گەنمی ئێران  بەرهەم دێنێ، ئەوەش رێژەیەكی زۆرە لە دابین كردنی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەكەی، ئاماژەی بەوەشكردوە لەبەر گرنگی ئەو كەرتە بەروارد بە ساڵی رابردوو بۆ ئەمساڵ بودجەی كەرتی كشتوكاڵیان دوو هێندە زیاد كردووە.