ئێران .. رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشتۆته‌ سه‌دا 25

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ  بڵاویانكردۆته‌وه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا ، رێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئابووری له‌ ئێران گه‌یشۆته‌ سه‌دا بیست و پێنج .
 
له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌حمود به‌همه‌نی‌ پارێزگاری‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئێران رایگه‌یاندووه‌ ، به‌هۆی كاریگه‌ری سزاكانی‌ رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌ ئێران به‌رزبۆته‌وه‌ . هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێویسته‌ ولاته‌كه‌ی به‌رگه‌ی سزاكانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بگرێت ئه‌ویش به‌گۆرینی رێره‌وی بازرگانی و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ، شاره‌زایان و پسپۆڕانی‌ بواری‌ ئابووریش‌ پێیان وایه‌ كه‌وا رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له‌ئێران له‌ سه‌دا بیست و پێنجی زیاتره‌ ، چونكه‌ سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ بو‌وه‌ته‌ هۆی‌ دابه‌زینی‌ داهاته‌ نه‌وتییه‌كانی‌ ئێران كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌یه‌ .