ئازاد: ئه‌و كورده‌ى ژاپۆن بڕوانامه‌ی جوتیاری نموونه‌یی پێده‌به‌خشێت


ئازاد محه‌مه‌د عه‌بدوڵا كه‌ جوتیارێكى چالاك‌و كارامه‌ى  پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌، پاش ئه‌وه‌ى چاندنی تۆوی گه‌نمه‌شامی ژاپۆنی به‌سه‌ركه‌وتویى تاقیكردوه‌، له‌لایه‌ن رێكخراوی جاكای ژاپۆنیه‌وه‌ بڕوانامه‌ی جوتیاری نمونه‌یی پێبه‌خشرا.

ئازاد محه‌مه‌د 35 ساڵه‌ سه‌رقاڵی كاری كشتوكاڵیه‌، به‌پشتبه‌ستن به‌و ئه‌زمونه‌ دورودرێژه‌ى له‌كارى كشتوكاڵیدا، ئێستا خۆی ده‌رمان بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانی دروستده‌كات. 

ئه‌م جوتیاره‌ كه‌ سه‌رپه‌رشتى 17 خانووى پلاستیكی‌و  شه‌ش دۆنم زه‌وی كشتوكاڵیی ده‌كات، ساڵانه‌ زیاد له‌ 180 ته‌ن به‌رهه‌می كشتوكاڵی جۆراوجۆر به‌رهه‌مده‌هێنێت. 

ئازاد كه‌سایه‌تییه‌كى ناسراوى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌‌و ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانیان پێبه‌خشیوه‌.