هێڵى ئاسمانیی عێراقی له‌لیستی خراپترین كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیدایه‌


ئاژانسی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی ئه‌ورووپی (EASA) سه‌رجه‌م ناوی ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ جیهانییانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ به‌هۆی خراپیی فڕۆكه‌و نه‌بوونی ستاندارد له‌پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تیی گشتی، خراونه‌ته‌ لیستی ڕه‌شی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپی بۆ كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی. 

هێڵى ئاسمانیی عێراقی له‌ریزبه‌ندى خراپترین كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانیدا به‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت، له‌دواى عێراقیش، كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی لیبیا‌و سودان‌و سۆرینام‌و ئه‌فغانستان ئه‌نگۆلا، له‌پله‌ى دوه‌م تا پێنجه‌م خراپترین كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیدان. 

فڕۆكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایانه‌ رێگایان پێنادرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ئاسمانی وڵاتانى یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا بڕۆن.

ڕێ