مه‌كسیكییه‌كان ماندووترین خه‌ڵكی جیهانن

 
سكای نیوز له‌راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌وڵاتی مه‌كسیك كاتژمێره‌كانى كاركردن له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان زۆرتره‌، كه‌ هه‌ر كارمه‌ندێك ماوه‌ی 2237 كاتژمێر كار ده‌كه‌ن.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى سكاى نیوز، كۆریای باشوور به‌پله‌ى دوه‌م دێت كه‌ كارمه‌ندانی بۆ ماوه‌ی 2163 كاتژمێر له‌ساڵێكدا كار ده‌كه‌ن.
 
سێیه‌م وڵاتیش یۆنانه‌ كه‌ كارمه‌ندانیان بۆ ماوه‌ی 2037 كاتژمێر، چیلی چواره‌مین وڵاتی جیهانه‌ به‌2005 كاتژمێر، روسیا پێنجه‌مین وڵاته‌ به‌ 1965 كاتژمێر، پۆڵه‌ندا به‌شه‌شه‌مین وڵات دێت به‌1918 كاتژمێر، هه‌نگاریاش حه‌وته‌م وڵاته‌ به‌1883 كاتژمێر، ئیستۆنیا هه‌شته‌م وڵاته‌ به‌1868 كاتژمێر، ئیسرائیل نۆیه‌م وڵاته‌ به‌1867 كاتژمێر، توركیاش ده‌یه‌مین وڵاته‌ به‌1832 كاتژمێر كار كردن.