ناوچەی یۆرۆ هەرەس دەهێنێت


وەزیری دارایی ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پلانی حكومەتی یۆنان بۆ خەرجكردنی پاداشتی سەری ساڵی فەرمانبەران رایگەیاند: ئەگەر وڵاتانی ئەندام پابەندی رێسا‌و یاساكان نەبن، ئەوا ناوچەی یۆرۆ هەرەس دەهێنێت.

ڤۆڵڤجانج شیوبلە وەزیری دارایی ئەڵمانیا كە ماوەیەكی زۆرە هەڵوێستێكی توندی بەرامبەر یۆنان هەیە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەشاری لەندەن وتی: كۆمسیۆنی ئەوروپا‌و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی‌و بانكی ناوەندی ئەوروپا، داوایان لە یۆنان كردوە كە هەڵوێستی خۆیان بڵێن كە ئایا حكومەتی ئەسینا پابەندی بەڵێنەكانی دەبێت لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا یان نا.

شیوبلە وتیشی: بەشێوەیەكی مەبدەئی وەڵامی ئەو پرسیارە نەخێرە، لەبەرئەوە ئەگەر پابەندی بەڵێنەكانی نەبێت، ئەوا ناوچەی یۆرۆ هەرەس دەهێنێت.