بەرێوبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هەوڵەكان بۆ دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە.
محەمەد حەسیب بەرێوبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند: جگە لەو بڕە نەوتەی كە لە بەغداوە بە پێی گرێبەست دێت بۆ سلێمانی، هەوڵەكانی مەلابەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك –نیش بەردەوامە تاوەكو لە رێی دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كوماری عیراقەوە هەوڵ بدرێت بڕە نەوتی زیاتر بۆ سلێمانی دابین بكرێت.