ریزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان: عێراق لە پلەی پەنجاو هەشتدایە


وڵاتە بچوکەکان بەردەوامن لە داگیرکردنی لیستی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان. بە گوێرەی لیکۆڵینەوەیەکی گۆڤاریی دراوی نێودەوڵەتی ئەو سێ وڵاتەی کە لە  لە ساڵی ٢٠١٥ پلەی یەکەم تا سێیەمیان داگیرکردبوو لەم ساڵیشدا وەک خۆیان ماونەتەوە.

ئەو گۆڤارە پشتی بەستووە بە ژمارەکانی بانکی نێودەوڵەتیی و سندوقی نەختی نێودەوڵەتیی و ڕیزبەندیی وڵاتەکانیش بە گوێرەی بەرهەمی ناوخۆیی داهاتی تاکە کەسە.

ئەو لێکۆڵینەوە لەسەر ١٨٥ وڵات ئەنجامدراوە لە جیهاندا و عێراق لە پلەی ٨٥دا دێت.

هەروەها  شەش وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەرجەمیان لە وڵاتانی کەنداون  لە لیستەکەدا لە پلەی دەوڵەمەندترین ٢٥ وڵاتی جیهاندان و سێ وڵاتی دیکەشیان لە دە دەوڵەمەندترین وڵاتی جیهاندان.

تورکیا لە پلەی ٦٢ دا دێت لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی و داهاتی تاکە کەسێک دەگاتە ٢٠،٢٩٩ دۆلار، ئێران لە پلەی ٧٢ دایە و داهاتی تاکە کەسێک دەگاتە ١٦،٩١٨ دۆلار، ئوردونیش لە پلەی ٩١ دایە و داهاتی تاکە کەسێک دەگاتە ١٢،٣٩٧ دۆلار. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە بە هێچ شێوەیەک سوریا لە نێو لیستەکەدا نییە.

لیستی ٢٥ دەوڵەمەنترین وڵات لە جیهاندا بەم شیوەیەیە:

فەڕەنسا- بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس: ٤١،٣٩٦ دۆلارە

بەلجیکا- بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس: ٤٢،٩٢٣ دۆلار

ئایسلەندا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس: ٤٤،٥٧٥ دۆلارە

عومان- بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٤،٩٠٣ دۆلارە

دانیمارک – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٥،٨٠٠ دۆلارە

کەنەدا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٥،٩٨١ دۆلارە

تایوان – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٥،٩٩٦ دۆلارە

ئەڵمانیا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٦،١٦٥ دۆلارە4

سوید – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٦،٣٨٦ دۆلارە

نەمسا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٦،٩٠٦ دۆلارە

ئوسترالیا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٨،٢٨٨ دۆلارە

ئێرلەندا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٨،٧٨٦

هۆڵەندا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٤٨،٧٩٧ دۆلارو

بەحرەین – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٥٢، ٨٣٠ دۆلارە

شانشینی عەرەبی سعودییە – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٥٦،٢٥٣ دۆلارە

سویسرا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٥٦،٨١٥ دۆلارە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٥٧،٠٤٥ دۆلارە

هۆنگ کۆنگ – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٥٧،٦٧٦ دۆلارە

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیی – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٦٧،٢٠١ دۆلارە

نەرویج – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٦٧،٦١٩ دۆلارە

کوەیت – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٧١،٦٠٠ دۆلارە

برۆنای – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:٨٠،٣٣٥ دۆلارە

سەنگاپورە – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس: ٨٤، ٨٢١ دۆلارە

لۆکسمبۆرگ – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس: ٩٤،١٦٧ دۆلارە

قەتەر – بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتیی تاکە کەس:١٤٦،٠١١ دۆلار