عه‌بادی: داعش 35 ملیار دۆلار زیانی به‌ عیراق گه‌یاندوه‌

 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: داعش به‌به‌ھای 35 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی زیانی به‌ ئابوری عیراق گه‌یاندووه‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی “ده‌عوه‌ی ئیسلام”-ییه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند: شه‌ڕی داعش زیانی ئابوری زۆری به‌ عیراق گه‌یاندوه‌.

وتیشی: ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستییه‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی سوتاندوه‌و زیانی زۆری به‌ ژێر خانی ئابوری عیراق گه‌یاندوه‌، عه‌بادی زیانه‌ ئابورییه‌كانی داعشی به‌ 35 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده‌ كردووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،  ئه‌و 35 ملیار دۆلار زیانه‌ ته‌نها زیانی ماددییه‌ كه‌ به‌ژێرخانی ئابوری عیراق كه‌وتووه‌، رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌هه‌زاران هاووڵاتی له‌ عیراق شه‌هیدو برینداركردوه‌و كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره‌ی ده‌رحه‌ق به‌ هاووڵاتیانی عیراق كردوه‌ به‌بێ جیاوازی.