كۆبونەوەی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەسترا

 
كۆبونەوی ژمارە 43 ی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەسترا.

بەسەرۆكایەتی دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی سیروان محمد جێگری یەكەمی سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و ئەیاد حسن جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتی و باقی محمد و سالح بەشار و احمد عبۆ و نەوزاد غفور و حمید عبدلله ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێر یەكێتی و مستەفا بابان نوێنەری یەكێتی پیشەسازانی كەركوك.
 

ئەمرۆ 21/12/2016 كۆبونەوی ژمارە 43 ی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بەسترا كە دواین كۆبونەوەی خولیە لە ساڵی 2016 كە تیایدا باسی بارودۆخی ئابووری و بازرگانی ساڵی رابردووكراو چۆنیەتی كاركردن و پلان دانان بۆ ساڵی داهاتوو و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی كە دێنە بەردەم پرۆسە كارگێریەكان.