پسپۆرانی چاو له زانكۆی كالیفۆرنیا له لۆس ئه‌نجلوس گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینایی بۆ كه‌سانی نابینا، ئه‌میش له رێگه‌ی یه‌كه‌م چاندنی میمۆری له چاوی نابینایه‌كدا كه به‌هۆیه‌وه رووناكی و بینینی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی العالم، ئه‌و میمۆرییه ئه‌لیكترۆنییه وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی ئه‌وریۆن گه‌شه‌ی پێدراوه، كه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2015 دا، له به‌ریتانیا له نه‌خۆشخانه‌ی مانچسته‌ری پادشایی بۆ چاو ده‌ركرا.
ئه‌م به‌رنامه‌یه بریتی یه له كامێره‌یه‌ك كه وێنه‌كان ده‌نێرێت بۆ میمۆریه‌كه كه له‌به‌شی پشتی چاوه‌كه‌وه چێنراوه، دواتریش ئاماژه‌كان ده‌نێرێت بۆ ده‌ماغ، به‌م هۆیه‌شه‌وه بینایی بۆ كه‌سه نابینه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به وته‌ی پسپۆرانیش ئه‌نجامی ئه‌م كاره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌روه‌ها پێویستیشه بۆ نه‌خۆشه‌كه چه‌ند خانه‌یه‌كی تۆڕی زیندویی بۆ دابنرێت.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا توانرا بینین بۆ ژنێك بگێرنه‌وه كه 8 ساڵه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه كه ناسراوه به فۆكت كویانجا هارادا بینایی له‌ده‌ست دابوو، له‌لای خۆشییه‌وه ژنه‌كه كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه رایگه‌یاند: ئێستا ده‌توانێت ره‌نگ و شێوه‌كان دووباره ببینێته‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م چاره‌سه‌ره، بوریتیان سه‌رپه‌رشتیاری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه رایگه‌یاند: ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه چوار سه‌عات ده‌خایه‌نێت و پێویستیشه كونێكی بچوك له به‌شی دواوه‌ی كاسه‌ی سه‌ری ژنه‌كه بكه‌ینه‌وه تا میمۆرییه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی تێدا جێگیر بكه‌ین.
بۆریتیان له كۆتایدا رایده‌گه‌یه‌نێت: كه نه‌خۆشه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌خرێته ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه، تا ئه‌نجامه‌كه‌ی بزانرێت، تاكو ئێستا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوه، بۆیه ده‌توانین به‌هۆی ئه‌م داهێنانه‌وه چاو بۆ نابینا‌كان بگێرینه‌وه.