شوقه‌كانی سیته‌ك به‌كه‌متر ده‌درێنه‌ كرێنشینان


یه‌كه‌كانى نیشته‌جێبون له‌سیته‌ك به‌هۆی ته‌واو نه‌بونی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیه‌وه‌ به‌ نرخێكی كه‌متر به‌سه‌ر كرێنشیناندا دابه‌ش ده‌كرێن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی له‌پارێزگای سلێمانیرایگه‌یاند : كه‌ به‌هۆی دابین نه‌كردنی بودجه‌وه‌ حكومه‌ت ناتوانێت پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی پڕۆژه‌كانی سیته‌ك‌و زڕگوێزو كه‌نه‌كه‌وه‌ دابین بكات بۆیه‌ به‌پێی بڕیارێكی لیژنه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانی ئێستا شوقه‌كانی سیته‌ك كه‌ هه‌زارو 600 شوقه‌یه‌ به‌نرخێكی كه‌متر ده‌درێنه‌ كرێنشینان.