لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند دراوی چاپی عیراقی له‌ساڵیی 2017 دا له‌لایه‌نی ئابورییه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سیاسه‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ناوه‌ند و بانكی مه‌ركه‌زی عیراقی هه‌ڵه‌یه.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابوری نوێنه‌رانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا ئاشكرایكرد: سیاسه‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی ناوه‌ندو بانكی ناوه‌ندی عیراقی له‌بازاڕی ناوخۆدا سیاسه‌تێكی ته‌واو هه‌ڵه‌یه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر دراوی عیراقی نه‌گۆڕێت، ئه‌وا له‌ساڵی 2017 دا دیناری عیراقی ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كه دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه حكومه‌ت و بانكی ناوه‌ندی هیچ رێ‌و شوێنێكی پێویستیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی دابه‌زینی دراوی عیراقی به‌رامبه‌ر دراوی بێگانه نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدیكرده‌وه، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر دیناری عیراقی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌سه‌ر لایه‌نی جێبه‌جێ كاره سنورێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار دابنێت، تاكو گرفتی دابه‌زینی نرخی دیناری عیراقی به‌رامبه‌ر دراوی بێگانه چاره‌سه‌ربكرێت.