مه‌رزی نافه‌رمی کێلی بازرگانییه‌کی به‌رچاوی لێوه‌ کراوه‌

 سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی‌و پیشەسازی سەردەشت ئاشكرای دەكات، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا لە مەرزی كێلێ-وە بە بەهای بڕی شەش ملیۆن‌‌و 338 هەزار دۆلار، كاڵاو شمەك هەناردەی هەرێمی كوردستان كراوە.


حامید رەمەزانی سەرۆكی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی‌و پیشەسازی شاری سەردەشت رایگەیاندوە، لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە تائێستا، ٢٥ هەزارو ١٦٨ تۆن كاڵا‌و شمەك لە مەرزی كێلێ-وە هەناردەی هەرێمی كورستان كراوە، كە بەهاكەیان شەش ملیۆن‌و 338 هەزار دۆلار بووە.

مەرزی كێلێ كە دەكەوێتە نێوان شاری سەردەشت‌و قەڵادزێ، ماوەی چەندین ساڵە كاڵاو شمەكی لێوە ئاڵوگۆڕ دەكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو مەرزە نەكراوە بە مەرزێكی نێودەوڵەتی.