رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرایكردوە: ساڵی رابردوو بەهای بازرگانی 16 ملیارو 600 ملیۆن دۆلاربوەو بەراورد بە ساڵی 2014 كە بڕی 19 ترلیۆن دۆلار بووە بەرێژەی لەسەدا 13 پاشەكشەیكردوە.
بەگوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان لەساڵی 2015دا بەهای خزمەتگوزاری بازرگانی لەسەر ئاستی جیهان 4 ترلیۆن و 800 ملیۆن دۆلاربوەو بەراورد بەساڵی پێشتر لەسەدا 6 كەمیكردوەو پێشبینیش دەكات بۆ ساڵی 2016 قەبارەی بازرگانی بەرێژەی لەسەدا یەك پۆینت 7 زیاد بكات و ئەو ژمارەیەش كە رایگەیاندوە: كەمترە لەو 2 پۆینت 8ی كەپێشبینی كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەگەر بێت و لەمساڵدا ئەو ژمارەیە بەدی نەیەت، ئەوا لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا نزمترین گەشەی ئابووری لەسەر ئاستی جیهان تۆماردەكرێت.