ھۆشداری دەدرێت لەخراپبوونی کەرتی تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ھۆشداری دەدات لەوەی کە ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی سەخت دەبێت بۆ کەرتی تەندروستی.

قەیرانی دارایی کاریگەری بەرچاوی لەسەر سەرجەم جومگەکانی کۆمەڵگای کوردستان کردووە و کەرتی تەندروستیش بەدەر نەبووە لەو کاریگەرییانە سەرباری ھەبوونی ئاوارەیەکی زۆر کە بارگرانییەکی زۆریان لەسەر کەرتی تەندروستی لە سلێمانی دروست کردووە.

د.میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند سەرباری ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و قەیرانی دارایی کە بوونەتە بارگرانی بەسەر تەندروستییەوە لە سلێمانی لەمساڵدا بە ھاوکاری چەند کەسایەتیەک و کۆمپانیایەک توانیان ئەمساڵ تێپەڕێنن، بەڵام ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی زۆر سەخت دەبێت بۆ تەندروستی بۆیە داوا لە خێرخوازان و سەرمایەداران دەکات کا ھاوکاری کەرتی تەندروستی بکەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریەکانیان بەردەوام بێت.