ئێران: لە 7 مانگدا 51 هەزار ملیار تمەن باج لە كەرتی گشتی و تایبەت وەرگیراوە


بەپێی دواین ئامارەكانی دەوڵەتی ئێران لەسەرەتای ساڵی هەتاویەوە بڕی 50 هەزارو ٤٠٠ ملیار تمەن باج لە كەرتی گشتی و تایبەت وەرگیراوە. 

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردۆتەوە: لە 7 مانگی یەكەمی ساڵی هەتاویدا، فەرمانبەرانی دەوڵەت ٢هەزار و ٩٠٠ملیار تمەن پارەیان داوە كە٣٠٠ ملیار تمەنی لە یاسای پەسەندكراوی بودجەی ئەمساڵ زیاتر بووەو لەو ماوەیەشدا لەسەدا 35 باج بەرزبۆتەوە. 

ئەوەشی رونكردۆتەوە كەرتی تایبەت ٢هەزار و ٥٠٠ ملیار تمەن باجی داوە كە 100 ملیاری لە یاسای پەسەندكراوی بودجە زیاتر بووەو بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی 2015ش لەسەدا 19 زیادیكردوەو هاوكات خاوەن پیشە ئازادەكانیش ٢هەزار و ٥٠٠ ملیار تمەنیان داوە و لەسەدا 27 لەساڵی رابردوو زیاتربووەو لە گومرگەكانیش بڕی ٤هەزار و ٩٠٠ ملیار باج وەرگیراوە.