دەسەڵاتدارانی بەرپرس لە سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ، پێشنیارێك دەخاتە بەردەم كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل، كە پشت بە تەكنەلۆژیایەك دەبەستێت كە رێگە بە ئۆتۆمبێلەكان بدات پەیوەندیان بە یەكەوە هەبێت.
ئامانج لەم هەنگاوەش بۆ دوركەوتنەوەیە لە پێكدادانی ئۆتۆمبێلەكان، هەروەها دەشتوانێت هاوكاربێت بۆ خێرا گەشەپێدانی ئەو ئۆتۆمبلانەی كە بێ شۆفێرن.
تەكنەلۆژیای ( پەیوەندی نێوان ئۆتۆمبێلەكەو ئۆتۆمبێلێكی تر) بە لایەنێكی سەرەكی هەژمار دەكرێت بۆ گەشە پێدانی نەوەی نوێی ئۆتۆمبێلەكان، كە لە رێگەی ( پەیوەندی بێ تەل –وایەرلێس)ئۆتۆمبێلەكان بەدوردەبن لە رووداوەكانی هاتووچۆ.
تەكنەلۆژیای V2Vی پەیوەندی بێ تەل، رێگە بەئۆتۆمبێلەكە دەدات كە خێرایی ئۆتۆمبێلەكەی دەوروپشتی بزانێت، هەروەها شوێن و ئاراستەی لە چوارچێوەیەكدا دیاری دەكات، V2Vپشت بە تەكنەلۆژیایەك دەبەستێت كە تیرەكەی 300 مەترە.
هەرلەو چوارچێوەیەدا ئەنتۆنی فۆكس وەزیری گواستنەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاشكراكردنی ئەم تەكنەلۆژیایەی ئەمرۆمان لە چوارچێوەی هەوڵەكەمانە دێت بۆ باشتركردنی سەلامەتی لەسەر رێگاكان، وتیشی تەكنەلۆژیای V2V بە 360 پلە هۆشداری دەدات بە شۆفێرەكان تا بەدوربن لە رووداوی پێكدادان.
جێی باسە ئەم پێشنیارە بە هەنگاوێكی كرداری دادەنرێت لەلایەن ئیدارەی نیشتمانی بۆ سەلامەتی هاتوچۆ لەسەر رێگا خێراكان، هەروەها هەنگاوێكیشە بۆ زاڵ بون بەسەر مردنی رێگاوبانەكان لە ماوەی 30 ساڵدا.