كارگه‌یه‌كی پێكه‌وه‌نانی تراكتۆر له‌ كوردستان داده‌مه‌زرێت


بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان كارگه‌یه‌كی پێكه‌وه‌نانی تراكتۆر له‌دهۆك له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى خۆماڵییه‌وه‌ داده‌مه‌زرێنرێت.

کۆمپانیای ئه‌نوه‌ر ئه‌تروشی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ دواى هێنانى چه‌ندین تراكتۆر له‌توركیاو ئیتاڵیاو چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌وه‌، بڕیاریداوه‌ له‌جیاتی هێنانی تراكتۆر به‌نرخی گران، خۆى كارگه‌یه‌كی پێكه‌وه‌نانى تراكتۆر له‌كوردستان دابمه‌زرێنێت.

له‌ساڵی 1989 تاوه‌كو 2003 حكومه‌تی عێراق رێگه‌ی نه‌داوه‌ هیچ تراكتۆرێك هاورده‌ بكرێت، به‌ڵام له‌دوای روخانى رژێمى سه‌دامه‌وه‌، كۆمپانیاكان ده‌ستیان به‌هاورده‌كردنی تراكتۆر كرده‌وه‌، كه‌ زۆربه‌یان كوالێتیان نزم بوه‌.