ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عیراقی رێژەیەکی زوری دۆلار خستەبازاڕ، بەھەمان نرخی پێشوو کە 1182 دینارە بۆ ھەر دۆلارێک.
بانکی ناوەندی عیراقی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە رێژەیەکی زوری دۆلار خستنە بازاڕەوە و تا ئێستاش 167 ملیۆنو 886 ھەزارو 017 دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەش بەراورد بەڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی پێنج ملیۆن دۆلار زیادیکردووە.
پرۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیە بەبەشداری 32 بانکو 15 کۆمپانیای تایبەت ئەنجامدراوە.