شێفرۆلیت ئیمپالا 2017 : خه‌رجی كه‌م و خێرایی زۆر


زۆرینەی كۆمپانیاكانی دروستكردنی  ئۆتۆمبێل ئێستا روویان كردۆتە بچوك كردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكان ، لەبری ئەمەش پەنا بۆ بزوێنەری تێربۆ یان كارەبایی  دەبەن،بەمەش ئەم ئۆتۆمبێلانە  بە سیستەمی هەجین كار دەكەن، هەروەها كۆمپانیاكان ژمارەی گێرەكان لە سندوقی تروس ( گێر) زیاد دەكەن، لەم راپۆرتەشدا باسی لە ئۆتۆمبێلێكی كۆمپانیای جەنراڵ مۆتۆرس دەكەین ، كە ئەم گۆرانكاریانەی ئاماژەمان پێدا لە ئۆتۆمبێلی شێفرۆلیت ئیمپالا 2017 ئەنجامی داوە.

لەو بارەیەوە كۆمپانیا ئەمریكیەكە رایگەیاند كە بۆ شێفرۆلیت ئیمپالا 2017 گێرێكیان لە جۆری Hydra- matic 9T50 داناوە، كە لە 9 گێر پێكدێت، هاوكات ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەرێكی چوار بستۆنی بۆ دانراوە كە قەبارەكەی دوو لیترە لەگەل دانانی بزوێنەری تێربۆ كە توانای 250 ئەسپی هەیە، هەمان گێر بۆ ئۆتۆمبێلی كروز 2017 ش دانراوە.

ئەم گێرە نوێیەی ئیمپالا  لە 9 خێرایی پێكدێت، هە روەها بە رێژەی %3 سوتەمەنی كەمتر خەرج دەكات، بەبەراورد بە هەمان ئۆتۆمبێلی نەوەكانی پێشوو كە لە 6 گێر پێكهاتبون، بەڵام سوتەمەنیان زیاتر خەرج دەكردو خێرایشیان كەمتر بوو، گۆرینی گێری ئیمپالا 2017 دەبێتە هۆی ئاسان لێخورین  ئیسراحەتی زیاتر  بۆ شۆفێرەكە.

جێی باسە جەنراڵ مۆتۆرز یەكەم كۆمپانیا نیە كە 9 گێری بۆ ئۆتۆمبێلەكەی دانابێت، بەلكو پێشتریش كۆمپانیای مێرسیدس گێری 9G -TRONIC ی بۆ ئۆتۆمبێلی CLS داناوە، هاوكات جاگوارو لاندرۆڤەریش گێری ZF یان لەسەر ئۆتۆمبێلەكانیان جێگیر كردوە، بەڵام كۆمپانیای فۆردی ئەمریكی لەسەر ئۆتۆمبێلی پێك ئابەكەی گێری ئەب ئێف 150 رابتۆر 2017ی داناوە كە لە 10 خێرایی پێكدێت.