٧ ئامۆژگاری بۆ ئەوەی لەکارەکانت سەرکەوتووبیت

 
چۆن ژیانت باشتر دەکەیت و لایەنە باشەکانی ژیانت پەرە پێ دەدەیت؟ ئەم دە ئامۆژگارییانە بخوێنەوە:

 
١-” چۆن ئەم کارە ئەنجام بدەم؟”

بۆ ئەوەی بتوانیت دەست بە هەر کارێک بکەیت واز لە وشەی ” چۆن” بێنە چونکە بێگومان بەهەرجۆرێک بێت پلانێک لەمێشکت گەڵالە دەبێت، بۆیە واز لەم چۆنە بهێنە  تا تووشی ڕاڕایی نەبیت.

٢- سایزی خۆت لەبەر بکە!

لەوانەیە ئەم قسەیە تۆزێک سەیربێت بەڵام کاتێک جلێکی تەسک یان بەرین لەبەر دەکەیت ناتوانیت بەمتمانەوە لە کۆبوونەوە و دانیشتەکان ئامادەبیت و کارەکانت جێ بەجێ بکەیت، بۆیە بەشێک لەپارەکەت بۆ چەند دەقێک جلی باش و ڕیک تەرخان بکە، دڵنیابە پەشیمان نابیتەوە.

٣- میدەیتەیشن و یۆگا

بۆ ئەوەی ئەمە ئەنجام بدەیت هیچ پێویست ناکات لە ژوورێکی تاریک دابنییشیت و مۆم دابگیرسێنیت، بەڵکو کاتێک لەخەو هەلدەستیت بۆ ماوەی چەند خولەکێک گوێ لەدەنگی چۆلەکە بگرە یان کاتێک دەموچاوت دەشۆیت لە جولەی پەنجەکانت ڕابمێنە و هەوڵ بدە ئەم چالاکییە بەهێـمنی ئەنجام بدەیت، دڵنیابە ئەو ڕۆژە هەستت جیاواز دەبێت.

٤- تۆزێک لە تەکنەلۆجیا دووربکەوە

بەڵی هەموومان پێویستمان بەمە هەیە، بۆیە کاتێک تەرخان بکە بێ مۆبایل و ئەنتەرنێت بژیت بۆ ئەوەی هەست بە ئەندامەکانی جەستەت بکەیت و جارێکی تر چێژ لەشتەکان وەربگریت.

٥- بخوێنەوە

بۆ ئەوە مەخوێنەوە تا پێت بڵێن کەسێکی ڕۆشنبیریت بەڵکو دەبێت بزانیت چی دەخوێنیتەوە، چونکە ئەم چالاکییە یارمەتیت دەدات تا توانای زمانەوانیت پەرە پێ بدەیت و ڕێگە چارەی جۆراوجۆرت هەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکان، ئەگەر تاقەتی خوێندنەوەت نییە سوود لەو بەرنامانە وەربگرە کە کتێبی دەنگی و کتێبی بیستراویان تێدایە.

٦- لەژینگەکەت دووربکەوە

بۆ ئەوەی بتوانیت کلتووری جیاواز بناسیت پێویستت بەوە هەیە کە لەو شوێنە دووربکەویتەوە کە لێێ ژیاویت، ئەگەر کەسێکی ئازایت جاروبار سەفەر بکە و وڵاتی تر یان شوێنی جیاواز لەوڵاتەکەت ببینە.

٧-  ڕیسک بکە

شتێکی نائاسایی بکە، بڕیارێک بدە کە پەیوەندی جۆری ژیان و کارەکەتەوە هەبێت ئەمە وات لێدەکات لە زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و هەست دەکەیت خۆت کۆنترۆلی ژیانت دەکەیت.