له‌گه‌ڵ بارینی یه‌كه‌م به‌فری وه‌زی زستان و هاتنی سه‌رما، هاولاَتیانی شاری سلێمانی بێ سوته‌مه‌نی و بێ كاره‌بان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانیش، پێشبینی بارینی به‌فر و بارانێكی زۆرده‌كات له رۆژانی داهاتوودا، هاوكات جارێكی دیكه قه‌یرانی كه‌می كاره‌بای نیشتمانی سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و حكومه‌ت له باشترین حاڵه‌تدا ته‌نها ده‌توانێت 5 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بۆ هاولاَتیان دابین ده‌كات.
لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی تەنها یەک بەمیل نەوتیان وەرگرتوە لەئێستاشدا بەهۆی کەمی کارەباوە وەرزی سەرمایان لەسەر قورس‌تر بووە، لەکۆی ٥٠٠ فیدەری کارەبای سلێمانی ٤٥ فیدەر لەکارکەوتوە کەنرخەکەیان بە ٥٠٠ هەزار دۆلار مەزەندە دەکرێت و هیچ بوجەیەکیش بۆ چاکردنەوەیان لەبەر دەست نیە، لەبەر ئەم هۆکارانەش زستانێکی سەخت و بێ کارەبا و سوتەمەنی چاوەڕوانی هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری دەکات.