بەفر جموجۆڵی بازرگانی لە حاجی ئۆمەران پەكدەخات


بەھۆی بەفرباینی زۆر لەسنوورەكە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پەكی كەوتووە و لە دیوی ئێران رێگاكە پاك نەكراوەتەوە.

بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەكەی گرتوەتەوە، جموجۆڵی بارزگانی لە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران پەكیكەوتووە و ئۆتۆمبێلی بارھەڵگر ناتوانن ھاتوچۆ بكە.

ئاستەنگی ھاتوچۆ لە دیوی ئێران دروستبووە، چونكە دامودەزگا خزمەتگوزارییەكانی ئێران بەفریان رانەماڵیو.

دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران یەكێكە لە دەروازە گرنگەكان كە ھەرێمی كوردستان و كۆماری كوردستان بەیەكەوە دەبەستێتەوە و رێژەیەكی زۆر لە جموجۆڵی بازرگانی نێوان ھەردوولا بەو سنوورەدا دەكرێت.