هۆكاری‌ گرانی‌‌و نه‌بوونی‌ نه‌وتی‌ سپی‌ له‌ هه‌رێم ئاشكراكرا


په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، له‌هه‌رێم نه‌وتی سپی ده‌كرێته‌ به‌نزینی فڕۆكه‌و به‌نرخێكی گرانتر ده‌فرۆشرێت، ده‌شڵێت مه‌ترسی بڕینی به‌شه‌ نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌.

ئارێز عه‌بدولڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات: له‌ ئێستادا حكومه‌تی عیراق رۆژانه‌ بڕێك نه‌وت بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێم نه‌وتی سپی ده‌كرێته‌ به‌نزینی فڕۆكه‌و به‌نرخێكی گرانتر ده‌فرۆشرێت مه‌ترسی بڕینی به‌شه‌ نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه‌. 

هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورده‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌شڵێت” پاساوی بڕینی به‌شه‌ نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بریتی یه‌ له‌وه‌ی له‌كوردستان چه‌ند پاڵاوگه‌یه‌ك هه‌ن، به‌ڵام نه‌وتی سپی بۆ هاووڵاتیان دابین ناكه‌ن، چونكه‌ له‌لایه‌ك بڕی پاڵاوتنی نه‌وت له‌كوردستان كه‌مه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ نه‌وته‌ سپیه‌كه‌ ده‌كرێت به‌به‌نزینی فڕۆكه‌و به‌نرخێكی گران ده‌فرۆشرێت.