لە ئەوروپا ژمارەیەکی زۆر دەوڵەمەند هەن، بەڵام بەم دواییە ناوی 10 دەوڵەمەنترین کەسایەتی لە ئەوروپا دەستنیشانکران.
یەکەم: ئامانسیۆ ئۆرتێگا، کە بازرگانێکی ئیسپانییە و دامەزرێنەری کۆمپانیای جلوبەرگی ئیندیتیکسە، تەمەنی 80 ساڵە و سامانی 50 ملیار و 200 ملیۆن پاوەندە و دووەم گەورەترین دەوڵەمەندی جیهانە.
دووەم: ئینگفار فیودۆر کامبارد و بنەماڵەکەی، بزنسمانێکی سویدییە و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئیکیایە، وەک دووەم دەوڵەمەنترین لە ئەوروپا و چوارەم لە جیهاندا دیاریکراوە. تەمەنی 90 ساڵە و سامانی 38 ملیار و 300 ملیۆن پاوەندە.
سێیەم: کارل ئالبریشت و بیت هایستر، ئەو دوو کەسە کوڕی کارل هانز ئالبریشتن کە دامەزرێنەری زنجیرە ناوەندی بازرگانیی ئالدیە لە ئەڵمانیا، لە دوای مردنی لە ساڵی 2014ـدا، بڕی 27 ملیار و 100 ملیۆن پاوەندی لە دوای خۆی بۆ خێزانەکەی جێهێشت.
چوارەم :سیرجی برین، زانایەکی ئەمریکییە لە بواری کۆمپیوتەر و بە رەچەڵەک رووسییە، تەمەنی 43 ساڵە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای گوگڵە و ئێستا سەرۆکی کۆمپانیای ئەلفابێتە کە دامەزرێنەری کۆمپانیای گوگل بووە. سامانی ئەو کەسە 26 ملیار و 100 ملیۆن پاوەندە.
پێنجەم: ستیڤان کوانت و سۆزان کلاتن، ئەو دوو کەسایەتییە ئەو سامانەیان لە باوکیانەوە هێربرت کواندت بۆ ماوەتەوە کە لە شەستەکانی سەدەی رابردوو توانی کۆمپانیای بی ئێم دەبلیۆ لە مایەپوچبوون رزگار بکات و بیکاتە یەکێک لە کۆمپانیا زەبەڵاحەکانی جیهان. ستیڤان تەمەنی 50 ساڵە و خوشکەکەی 54 ساڵە و سامانیان 25 ملیار و 400 ملیۆن پاوەندە.
شەشەم: لیلیان بیتنکۆر، خانمە بازرگانێکی فەرەنسییە و تەمەنی 94 ساڵە و سامانی 25 ملیار پاوەندە.
حەوتەم: بێرنار ئارنۆ، بزنسمانێکی فەڕەنسییە و تەمەنی 67 ساڵە، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی و سەرۆکی جێبەجیکاری کۆمپانیای لویس ڤیتۆنە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی کاڵا و کەرستەی بەنرخ و چەندین براندی جیهانی لەخۆدەگرێت.
هەشتەم: ستیڤان بیرسۆن و لۆتی سام، دوو برا بازرگانی سویدین و سامانیان 21 ملیار و 700 ملیۆن پاوەندە.
نۆیەم: بنەماڵەی هینگڵ، خاوەنی کۆمپانیای هینگڵن و سامانیان 18 ملیار و 700 ملیۆن پاوەندە.
دەیەم: بنەماڵەی هۆڤمان، ئەو بنەماڵەیە خاوەنی کۆمپانیایەکی چاودێری تەندروستییە لە سویسرا و سامانی 18 ملیار و 400 ملیۆن پاوەندە.