ژماره‌ی كیلۆ مه‌تری رۆیشتوی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه پێویسته هه‌موو كه‌س پێش كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو بیزانێت، چونكه دیاری كردنی كیلۆمه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه یه‌كێكه له پێوه‌ره هه‌ره گرنگه‌كان بۆ دیاری كردنی ئاستی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه له‌گه‌ڵ نرخی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه.
ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه كه‌م رۆشتون له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، ئه‌وه نرخیان گرانتره، بۆیه هه‌ندێك له بازرگانه‌كانی ئۆتۆمبێل یاری به كیلۆ مه‌تری ئۆتۆمبێله‌كان ده‌كه‌ن و ژماره‌كه‌ی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، بۆ زانین و ئاشكراكردنی ئه‌م فێله ده‌توانین به‌هۆی ئه‌م چه‌ند رێگایه‌وه، كیلۆمه‌تری رۆشتوی راسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بزانین، كه ئه‌مانه‌ن:
1- پشكنین بۆ داشبۆردی دیاری كردنی خێرایی بكه: هه‌موو ئۆتۆمبێلێك له داشبۆرده‌كه‌یدا كۆمه‌لێك ژماره هه‌یه كه گێجی به‌نزین و خێرایی و گه‌رمی و كیلۆ مه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدایه، پشكنین بۆ ئه‌م به‌شه بكه و دڵنیابه‌ره‌وه هیچ بورغویه‌ك یان به‌شێكی نه‌كرابێته‌وه یان به‌شێكی له‌كار نه‌خرابێت، ئه‌گه‌ر جۆره گۆرانكاریه‌كت به‌دی كرد، ئه‌وه بزانه ده‌ستكاری كیلۆ مه‌تری كراوه.
2- پشكنینی تایه‌كان: ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی رۆشتنی كیلۆ مه‌تره‌كه‌ی 4000 هه‌زار بو،ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایه‌كانی له‌و په‌ری باشی و نوێیدایه، بۆیه پێویسته قوڵی گۆیه‌كان له 1.5875 ملم كه‌متر نه‌بێت.
3- داوای وه‌ره‌قه‌ی زانیاری بكه: داواكردنی وه‌ره‌قه‌ی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگه، چونكه له‌كاتی سه‌یركردنی هه‌ر كوژانه‌وه یان ده‌ستكاری كردنێكت به‌دی كرد، ئه‌وه گومانت له زانیارییه‌كان هه‌بێت و دڵنیابه بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌و زانیاریانه ده‌ستكاری كراوه.
4- پێی به‌نزین ئیستۆپ: له به‌شی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، پشكنین بۆ پێی به‌نزین و ئیستۆپ بكه، ئه‌گه‌ر سه‌یرت كرد ئۆتۆمبێله‌كه زۆر كه‌م رۆیشتوه، به‌ڵام پێی به‌نزین و ئیستۆپه‌كه زیاتریان لێخوراوه، ئه‌وه دڵنیابه ده‌ستكاری كیلۆ مه‌تره‌كه‌ی كراوه.
5- به‌راورد له نێوان ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل و رۆشتنی بكه: ئۆتۆمبێل به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه 19000 كیلۆ مه‌تر ده‌بڕێت، له حاڵه‌تێكیشدا ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه 5 ساڵ بوو، ئه‌وه پێویسته كیلۆ مه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه نزیكه‌ی 95000 بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به جیاوازیه‌كی زۆر كرد، ئه‌وه دڵنیابه ده‌ستكاری كیلۆمه‌تری رۆشتوی ئۆتۆمبێله‌كه كراوه.
6- دوای پشكنینی ئه‌م پێنج خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وه دڵنیا ده‌بێته‌وه له كیلۆمه‌تری راسته‌قینه‌ی رۆشتوی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، بۆیه له‌كاتی كریندا ته‌نها پشت به یه‌ك له‌م رێگایانه‌ی سه‌ره‌وه مه‌به‌سته، به‌ڵكو سه‌رجه‌میان تاقی بكه‌ره‌وه.