سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆبوونەوی سەرمایەگوزارانی کرماشان ڕایگەیاند: پێویستە کرماشان زەمینەی گونجاو بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەران برەخسێنێ.
سیروان محەممەد مەحمود، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی لە کۆبوونەوەی دەرفەتە سەرمایەگوزاریەکان کە لە ژووری بازرگانی کرماشان بەڕێوە دەچێت، باسی لەوە کرد کە سلێمانی شارێکە ئاسایشی هەیە و لە شەڕی داعشدا کەمترین شوێنی هەرێمی کوردستان وێران کراون و یاساکانی هەرێم دەرفەتی باشیان بۆ وەبەرهێنەرانیش ڕەخساندووە.
سیروان محەممەد مەحمود، هەروەها باسی لەوە کرد کە هەرێمی کوردستان زەمینەی باشی بۆ سەرمایەگوزاری هەیە کە لە ئێستادا ٦هەزار کارگەی پیشەیی گەورە و بچوک تیایدا کار دەکەن و سلێمانی پارێزگایەکی گەورەی ئابووریە.
هەروەها نابراو باسی لەوە کرد کە سلێمانی پێنج کارخانەی چتمەنتۆی هەیە کە یەکێکیان لە سالێ ٢٠١٦ سازکراوە کە توانای بەرهەمهێنانی ٧ میلیۆن تەن چیمەنتۆی هەیە و هەروەها کارگەی ئاسن و خشت یەکێکیتر لە تواناییەکانی پارێزگاکەن و بواری تەندروستیش لە گەشەسەندن دایە.
هەروەها وتی: ٢١هەزار کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکی لەهەرێمی کوردستان دان، لەو ژمارەیە ٦٢٠٤ کۆمپانیا لە سلێمانی خەریکی کارن، لەوانەیش ٦٣٠یان دەرەکین و بەرهەمەکانیان هەناردەش دەکەن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی بە پێی ئەزموونی خۆی لە سلێمانی ئەوەی بە کرماشانیەکان ڕاگەیاند کە پێدانی زەوی، مافی خاوەنداریەتی و فەراهەمکردنی زەمینەی باش وەک ئاو، کارەبا، گاز و بەخشینی ماڵیات، ئەو فاکتەرانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی سەرمایەدار وەبەرهێنان بکات.
هەروەها وتی: ڕێگاکانی گواستنەوە و هاتووچو دەوریان لە ڕاکێشانی سەرمایەگوزاران هەیە و پارێزگای کرماشان لە ڕووی مێژوویی، کەرەستەی خاو، هێزی کاری لێهاتوو و ئاو و هەوا گونجاوە و پێویستی بە وەبەرهێنەر هەیە.
لە کۆتاییدا سیروان محەممەد ئاماژەی بەوە کرد کە سنوورە هاوبەشەکانی نێوان هەرێم و کرماشان خاڵێکی باشن بۆ پێوەندی بازرگانی و سیستمی بانکی مۆدێرن هەلی ئەوەی ڕەخساندووە کە سەرمایەگوزاران داهاتەکانیان دەستەودەست پێ بکەن.